نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌یشته به‌رزترین ئاست له ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردوودا ئه‌ویش به‌هۆی به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه‌كان له لیبیا و نێجیریا و هه‌روه‌ها زیادبوونی داخوازییه‌كان ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له جیهاندا.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برێنت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م گه‌یشته 86.71 دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخه له تشرینی ساڵی 2018، چه‌ند سه‌نتێك دۆلاریش ماوه ببێته به‌رزترین ئاست له ساڵی 2014وه.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌م ئاسته به‌رزبێته‌وه به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه‌كانی لیبیا و نێجیریا و ئه‌نگۆلا و ئیكوادۆر و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رما به‌هێزه‌كه‌ی كه‌نه‌دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.