Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 20:49

سبه‌ی هه‌ساره‌ گه‌وره‌که‌ له‌ زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا (ناسا) ئاشكرای كرد، سبه‌ی سێشه‌م واده‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ به‌ نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕێت.

ناسا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هه‌ساره‌كه‌ قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌تره‌ له‌ هه‌موو ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا هه‌ن و قه‌باره‌كه‌ی له‌ كیلۆمه‌ترێك زیاتر ده‌بێت و به‌رزییه‌كه‌شی 1052 مه‌تره‌، واته‌ به‌رزتره‌ له‌ باڵه‌خانه‌ی خه‌لیفه‌ له‌ شاری دوبه‌ی كه‌ به‌ به‌رزترین باڵه‌خانه‌ داده‌نرێت له‌ جیهاندا و به‌رزییه‌كه‌ی 830 مه‌تره‌.

هه‌ساره‌كه‌ ناوی لێنراوه‌ (7482 1994 PC1) و خێراییه‌كه‌شی 70415 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا و تێپه‌ڕینه‌كه‌شی له‌ته‌ك زه‌وی 2 ملیۆن كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

ناسا ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ تێپه‌ڕینی هه‌ساره‌كه‌ دووره‌ له‌ گۆی زه‌وییه‌وه‌ و مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر زه‌وی نییه‌، به‌ڵام زاناكان به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یه‌وه‌ هۆشدارییان داوه‌.

هه‌ساره‌كه‌ پێشتر له‌ ساڵی 1994 له‌لایه‌ن زانای فه‌له‌كناسی ڕۆبه‌رت ئیچ ماكنووت دۆزرابووه‌وه‌، ئه‌و كات ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 572 ڕۆژدا جارێك به‌ده‌وری ڕۆژدا ده‌خولێته‌وه‌، جه‌ختیش كرابووه‌وه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ ڕێگه‌ی ته‌لیسكۆپ له‌ شه‌وێكی سامار و بێخه‌وشدا ده‌توانی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ ببینێ.

 

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.