Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 08:33

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ئه‌فغانستانی هه‌ژاند

26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5،3 پله‌ خۆرئاوای ئه‌فغانستانی هه‌ژاند و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش تا ئێستا به‌هۆیه‌وه‌ 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكاوه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كه‌ گوڕه‌كه‌ی 5،3 پله‌ بووه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی 41 كیلۆمه‌تر له‌ شاری قه‌لعه‌ی نو كه‌ ناوه‌ندی پارێزگای بادگیس-ه‌، له‌ خۆرئاوای ئه‌فغانستان دوور بووه‌ و له‌ قووڵایی 18،8 كیلۆمه‌تردا روویداوه‌.

كاربه‌ده‌سته‌ خۆجێییه‌كان ئاشكرایان كرد له‌ ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا له‌ شارۆچكه‌ی قه‌دس 26 كه‌س كه‌ مناڵیشیان تێدایه‌، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

باسیان له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ چوار كه‌سیش هه‌ر به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ برینداربوون، كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن درێژه‌ی هه‌یه‌ و نیگه‌رانیی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌یه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كرێت له‌ شارۆچكه‌ی موكور سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ ژماره‌یه‌ك خانوو رووخاون و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی هیرات و فه‌ڕه‌ح له‌ خۆرئاوای ئه‌فغانستان، هه‌ستی پێكراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.