رۆژنامه‌ی The Wall Street Journal بڵاوی كرده‌وه، ئیمارات كه رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو كردووه له رێگای سندوقی سه‌روه‌تی نیشتمانییه‌وه به به‌های 100 ملیۆن دۆلار، وه‌به‌رهێنان به كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا له ئیسرائیل ده‌كات.
میدیای ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به‌پێی داتاكانی كۆنسه‌ی كاری ئیمارات و ئیسرائیل به‌ر له واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان له 2020، 250 ملیۆن دۆلار بووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئه‌م ژماره‌یه له‌مساڵدا بگاته دوو ملیار دۆلار.
له میانی رێوڕه‌سمێكدا له كۆشكی سپی، رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و ئیمارات له 15ی ئه‌یلوولی 2020 واژوو كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.