Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:29

 بوومەلەرزەیەک ناوه‌ڕاستی تورکیای هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،9 پلە لەسەر پێوەری رێختەر، قەزای ساریئۆغڵان سەربە پارێزگای قایسه‌ری ناوه‌ڕاستی توركیای هەژاند.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاو (AFAD)دا بڵاوکردووەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 02:28ی ئەمڕۆ لە قەزای ساریئۆغڵان سەربە پارێزگای قایسه‌ری، بەگوڕی 4،9 پله‌ روویداوە.

ئاماژە بەوەیش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 23،75 کیلۆمەتری رووی زەوی روویداوە و لە پارێزگاکانی دەورووبەری هەستی پێ کراوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.