ده‌زگای فه‌توای میسڕی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕه‌تی كرده‌وه هیچ نووسراوێكیان بڵاو كردبێته‌وه و تێیدا باسیان له‌وه كردبێت كه ڕۆژی دوایی (قیامه‌ت) نزیك ببێته‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتی میسڕ وێنه‌یه‌ك بڵاو كرابووه‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌زگای فه‌توای میسڕی ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی قیامه‌ت نزیك بووه‌ته‌وه و داواش له هاووڵاتییان ده‌كات خۆیان بۆ ئاماده بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌زگاكه جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م وێنه و نووسراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لای ئه‌وان ده‌رنه‌چووه و بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه شێخی ئه‌زهه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه "كۆتایی دنیا و قیامه‌ت كاته‌كه‌ی غه‌یبه و ته‌نیا خوای گه‌وره ده‌یزانێت و بێگومان كاته‌كه له‌ناكاو دێته سه‌ر خه‌ڵك".
ڕاشیگه‌یاندبوو: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و پێشتریش زۆر باس له كۆتایی دنیا و كاته‌كه‌یان دیاری ده‌كرد، هه‌موو ئه‌مانه ده‌نگۆن و پێچه‌وانه‌ی كتابی خوای گه‌وره و سوننه‌تی محه‌مه‌د (د.خ) نێردراوی خوایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.