نرخی نه‌وت تا دێت به‌رز ده‌بێته‌وه و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخه‌كه‌ی 88 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به ڕێژه‌ی 1.84% به‌رزبووه‌وه كه دۆلارێك و 59 سه‌نت بووه و واته سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ر به‌رمیلێك به 88.07 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خامی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه به ڕێژه‌ی 2.28% یان دۆلارێك و 91 سه‌نت نرخه‌كه‌ی هاته سه‌ر و بووه 85.73 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌م دواییه نرخی نه‌وت بۆ ئه‌م ئاسته به‌رزبێته‌وه به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه‌كانی لیبیا و نێجیریا و ئه‌نگۆلا و ئیكوادۆر و له‌گه‌ڵ په‌یدابوونێكی كه‌شێكی زۆری سه‌رمایه به‌تایبه‌تیش له كه‌نه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.