به‌هۆی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووک، داوای ده‌ستبه‌جێ گرتنه‌به‌ری رێكاره ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی كه‌ركووكه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونی رۆژانه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له كه‌ركووك له سه‌روو 700 حاڵه‌ته‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش به دۆخێكی مایه‌ی نیگه‌رانیی ناوبراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی كه‌ركووک باسی له‌وه كردووه، ڤایرۆسه‌كه له قوتابخانه‌كاندا كاریگه‌رتره و له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا 300 پۆل به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راشیگه‌یاندووه، به‌تایبه‌ت نیگه‌رانیی هه‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له خوێندنگه‌كاندا و هۆشداریی ئه‌وه دراوه كه، "پێێویسته ده‌ستبه‌جێ و سه‌رله‌نوێ رێكاره‌كانی سنوورداركردن بگیرێنه‌به‌ر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هێشتا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه به‌ڵام رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له‌ناو منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵاندا زیادی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.