سه‌روپێ یه‌كێكه له‌خۆراكه كورده‌وارییه‌كان ، به‌گشتی زۆر كه‌س ئاره‌زووی خواردنی ده‌كه‌ن به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی به خۆراكی كالۆری به‌رز ناسراوه ، میسر و سووریا زۆر گرنگی ده‌ده‌ن به خواردنی سه‌روپێ و زۆر ناسراوه لای ئه‌وان .
سه‌ر و پێ ، ووزه‌یه‌كی زۆر ده‌به‌خشێته جه‌سته ، به‌ڵام زیاتر له وه‌رزی زستاندا سه‌روپێ ده‌خورێت دیاره توانای گه‌رم كردنه‌وه‌ی له‌شی هه‌یه ، ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له بواری ته‌ندروستیدا ، به‌تایبه‌تی بۆ پیاوان توانای ئێسك و ماسولكه‌ییان به‌هێز ده‌كات .
له مانگێكدا جارێك یان دووجار ده‌بێت سه‌روپێ بخورێت ، نابێت
له‌وه زیاتر بخورێت ، چونكه سه‌روپێ ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ووری و پرۆتین و ڤیتامین كه به زۆر خواردنی دووچاری قه‌ڵه‌وی ده‌بینه‌وه بۆیه باشتر وایه ته‌نها دوو جار بخورێت له مانگێكدا
سووده ئه‌فسوناوییه‌كانی سه‌روپێ :
*به درێژایی له‌ش ووزه ده‌به‌خشێت ، زۆر گرنگه له وه‌رزی زستاندا بخورێت ، چونكه گه‌رم كه‌ره‌وه‌یه .
*ئه‌و خۆراكانه‌ی تێدایه كه له‌ش پێویستی پێیه‌تی وه‌كو (كالیسیۆم و فۆسفۆر و مه‌گنیسیۆم ) هه‌ریه‌كه له‌مانه شاش بوونی ئێسك پڕ ده‌كه‌نه‌وه .
*بوونی كۆلاجین تێیدا وای كردووه به‌رگری له‌ش به‌هێز بكات ، چاره‌سه‌ری برینی گه‌ده و ریخۆڵه ده‌كات.
*پێست جوان و ڕه‌ونه‌ق دار ده‌كات و نایه‌ڵێت ووشك ببێته‌وه و قژێكی ته‌ندروستیت پێ ده‌به‌خشێت ، بوونی مادده‌ی كۆلاجین و پرۆتین و ڤیتامینی وه‌كو (B12،B6) به‌گشتی سوود به‌خشه بۆ له‌ش.
*خولی خوێنین به‌هێز و چالاك ده‌كات .
*سه‌روپێ جگه‌ر پاك ده‌كاته‌وه له مادده زیان به‌خشه‌كان.
*خواردنی سه‌روپێ ریخۆله له پاشه‌ڕۆی كه‌ڵه‌كه‌بوو پاك ده‌كاته‌وه ، چونكه ژه‌مێكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵ.
*برێكی زۆر چه‌ووری تێدایه ، به‌م چه‌ورییه‌ش له‌ش دوور ده‌خاته‌وه له هه‌ستیاری .
*ئه‌و لینجاوه‌ی كه هه‌یه له ئاوی سه‌روپێدا زۆر گرنگه بۆ ئازاری ئه‌ژنۆ و زبر بوونی ، توانای كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری رۆماتیزمه‌شی هه‌یه .
ئا- ئیسماعیل حه‌یده‌ر قاره‌مان
سووده‌کانی خواردنی سه‌رو پێ بزانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.