Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 23:17

بەفر زیانى بە زیاتر لە 100 فیدەرى کارەبا گەیاندووە

زۆربەى هۆکارەکەى درەختى سەرقامەکان بووە
کوردستان TV
100%


بارینى بەفر زیانى بە زیاتر لە 100فیدەرى دابەشکردنى کارەباى سنورى پارێزگاى سلێمانى گەیاندوە و تەنیا لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى 67 فیدەر زیانى پێگەیشتووە و 7 محەویلەى کارەباش سوتاوە و دوێنى (57) فیدەریان  چاککراوەتەوە و کارەبای بۆ گەڕاوەتەوە.
ئەندازیار ئەنوەر حمە سعید، لێپرسراوى بەشى پلان لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى رایگەیاند: بەفربارین زیانى بە 67 فیدەرى کارەباى سنورى بەرێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى گەیاندوە و هەردوێنى 50 فیدەریان چاککراوەتەوە و  کارەباى بۆ گەڕاوەتەوە و 10 فیدەریان ماوە ئەمڕۆ چاک دەکرێنەوە.
سەبارە بەهۆى لە کارکەوتنى فیدەرەکان، لێپرسراوى بەشى پلان وتى : زۆربەى کێشەکان بەهۆى درەختى سەر شەقامەکان بووە و بوون بەهۆى دروستبوونى شۆرتى کارەبا و کەوتنى فیدەرەکان، کە بەداخەوە بەشى باخچەکان هاوکارمان نین لە هەڵپاچینى درەختەکان و دورخستنەوەیان لە تۆڕەکانى کارەبا و ئەوەش لەوەرزى زستاندا کێشە بۆ تۆڕەکانى دابەشکردنى کارەبا دروست دەکەن.
هاوکات لە دەرەوەى شارى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین و دوکان و چەمچەماڵ ژمارەىەک فیدەرى کارەبا کێشەیان بۆ دروست بوو، تیمەکانى چاکسازیی تۆڕەکانى توانیان زۆربەیان چارەسەر بکەن و کارەبایان بۆ بگێڕنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.