له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان و له گڕوپی دووه‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی قه‌ڵادزێ میوانداری یانه‌ی بازیانی كرد‌و یاریه‌كه‌ش له كه‌شێكی ساردی ناو به‌فر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی بازیان به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن و ئه‌م گێمه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وتدا، یاریزان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی بازیانی له یاریه‌كه تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بازیان له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی دووه‌می خولی پله یه‌كی كوردستان بۆ حه‌ڤده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و قه‌ڵادزێش هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی هه‌یه‌و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت، بڕیاربوو ئه‌م یاریه ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا یاریه‌كه بۆ سێشه‌ممه دواخرا .
له خولی پله‌یه‌کی کوردستاندا بازیان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر قه‌ڵادزێ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.