له وڵاتی كامیرۆن و له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زارو بیست ودوو بۆ تۆپی پێ و له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له گڕوپی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال و مالاوی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌ئه‌نجامدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كترو هه‌ردوولاش كۆمه‌ڵێ ده‌رفه‌تی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان له‌ده‌ستدا، به تایبه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال كه هه‌ریه‌ك له یاریزانان سادیۆ مانێ و حه‌بیب دیالۆ چه‌ند جارێك له گۆڵ تۆماركردن نزیك بوون، تا له كۆتاییدا، یاریه‌كه به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی دووه‌می به كۆكردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی شازده، هه‌ڵبژارده‌ی مالاویش به چوار خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا سه‌نیگال و مالاوی یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.