له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیاو له یاریه‌كی دیكه‌ی گڕوپی سێیه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی غانا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی كۆمۆرۆس بووه‌وه.
له‌م یاریه‌ش،كۆمۆرۆس به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه، هه‌ر له چوار خوله‌كی ده‌سپێكی یاری یاریزانی یانه‌ی كۆمۆرۆس ئه‌لفاردۆ بێن ده‌ستپێشخه‌ری كردوو یه‌كه‌م گۆڵی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد ، له خوله‌كی بیست وپێنج یاریزانی یانه‌ی غانا به كارتێكی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، گیمی یه‌كه‌م به گۆڵیكی بێ وه‌ڵام ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستودوو یاریزان ئه‌حمه‌د موغنی گۆلی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌ی كۆمۆرۆسی به‌ده‌ست هێنا ، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی غانا هێرشه‌كانیان توندتر كردوو له خوله‌كی شه‌ست وچوار له رێی یاریزان ریشمۆند بۆواكی و له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌فت یاریزان ئه‌لێكسه‌نده‌ر جیكۆ توانیان هه‌ڵبژارده‌ی غانا بكه‌نه خاوه‌ن دوو گۆڵ و جیاوازی گۆڵه‌كانیان یه‌كسان كرده‌وه .
له خوله‌كی هه‌شتاو‌پینج یاریزان ئه‌حمه‌د موغنی دووه‌م گۆڵی خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا ، یاریه‌كه سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمۆرۆس ته‌واو بوو.
له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا کۆمۆرۆس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر غانا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.