له گه‌ڕی سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیاو له گڕوپی سێیه‌مدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی گابۆن و مه‌غریب به‌یه‌ك گه‌یشتن، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به یه‌كسان بوون به دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا ته‌واو بوو .
یاریزان جیم ئه‌لیڤینا له خوله‌كی بیستویه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری كردوو گابۆنی كرده خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م و گێمی یه‌كه‌م به گۆڵیكی بێ وه‌ڵام ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوچوار یاریزان سۆفیانی بۆفال به سوود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ مه‌غرب به‌ده‌ست هێنا .
دوا به‌دوای ئه‌م گۆڵه یاریزانی یانه‌ی گابۆن نایف ئه‌گوێرد له خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك گۆڵێكی به هه‌ڵه له تیپی خۆیان تۆمار كرد،سێ خوله‌ك دواتر ئه‌شره‌ف حه‌كیمی گۆڵی دووه‌م و یه‌كسان بوونی مه‌غربی تۆمار كرد .
به‌م یه‌كسان بوونه‌یان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غرب و گابۆن له پله‌ی ریزبه‌ندی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌مێننه‌وه به جیاوازی خاڵ .
له جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا گابۆن و مه‌غریب یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.