كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى، دواى نیوەڕۆ هاتنى کاریگەرى شىەپۆلێکى بەفربارین کار دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان، لە سەنتەرى پارێزگاکان بەفر دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان، لە هەندێک ناوچەش ئەگەرى بەفربارین بەتێکەڵى لەگەڵ نمە بارانى دەبێت.
کەشناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت: سبەى پێنجشەممە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.