Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 21:12

وەزیری تەندروستی: رۆژانە دەیان حاڵەتی ئۆمیکڕۆن لە ھەرێمی کوردستان پشتڕاست دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە رێگای تاقیگە ناوەندییەکانی تەندروستیی گشتیی بەردەوامن لە جیاکردنەوە و دەستنیشانکردنی جۆری نوێی ڤایرۆسی ھەڵگەڕاوی ئۆمیکڕۆن .

د. سامان بەرزنجی ،وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕِۆ 19 کانوونی دووەم 2022 رایگەیاند: رۆژانە بە دەیان حاڵەتی ئۆمیکڕۆن لە ھەرێمی کوردستان پشتڕاست دەکرێتەوە و ئاماژە بەمه‌شدا کە پێداویستییەکانی تایبەت بە ئۆمیکڕۆن-یان دابین کردووە.

هه‌روه‌ها وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت: لە رێگای تاقیگە ناوەندییەکانی تەندروستیی گشتیی بەردەوامن لە جیاکردنەوە و دەستنیشانکردنی جۆری نوێی ڤایرۆسی ھەڵگەڕاوی ئۆمیکڕۆن لە ھەرێمی کوردستان.

د. سامان بەرزنجی جەختیشی لەوە کردەوه‌ کە کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی ئۆمیکڕۆن-یان دابین کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.