ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2022، له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی پارێزگای دهۆك، پشووی فه‌رمییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك رایگه‌یاند: به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی قوتابییان و مامۆستایان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی كانوونی دووه‌می 2022، له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی پارێزگای دهۆك، پشووی فه‌رمییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك روونیشیكردۆته‌وه كه تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی ئێواران، پیشه‌یی و ئیسلامی له پارێزگای دهۆك دواخراون .
چه‌ند رۆژیكه شه‌پۆڵێكی سه‌رماو سۆڵه شاره‌كانی گرتۆته‌وه‌و پێشبینی ده‌كرێت بۆ رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنج به‌فر بارین له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.