Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:24

ئه‌مریکا و هه‌رێمی کوردستان پرسەکانی بەرهەمی کۆپیکراو تاوتوێدەکەن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و یەكەی ئابووری كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پرسەكانی هاوكاری لۆجیستی و ئاسانكاری بازرگانان و بەرهەمی كۆپیكراو تاوتوێ دەكەن.

رێكەوتی 18-1-2022  (سەروەر كەمال هاواری) بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری بازرگانی پێشوازی كرد لە (سیث پاچ) سەرۆكی یەكەی ئابووری كونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر و (دكتۆر دارا سەعید) شارەزای ئابووری كونسوڵخانە كە یاوەری سەرۆكی شاندی میوان بوو.

پاشان بریكاری وەزارەت تیشكی خستەسەر سیاسەتی ئابووری هەرێمی كوردستان و كابینەی نۆ بە تایبەتی كە هەوڵەكانیان تەرخان كردووە بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێم كە كۆمپانیا ئەمریكییەكان دەتوانن رۆڵێكی كارایان لە پێشخستنی كەرتی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان هەبێت و هەروەها ئەو هاوكارییە لۆجیستیانەی كە پێویستن بۆ وەزارەت لەگەڵ شاندی میوان باسكران وەك: راهێنانی فەرمانبەران لە رێگەی ئەو ئاژانسانەی لە ئەمریكاوە دێن بۆ راهێنان و رێنمایی و هاوكاری سێكتەرە جیاوازەكان لە عێراقدا، كە هەرێمی كوردستانیش بەشێك بن لە پرۆگرام و تراینینگ و كۆرسەكان.

هەروەها ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا و بازرگانانی هەردوولا بۆ ئەوەی چالاكی بازرگانی زیاتر ببێت، لە دیدارەكەدا كە  ڕاوێژكارانی وەزارەت دکتۆر سۆران سەلاحەدین، فەتحی موحەمەد عەلی، دکتۆر حوسێن چەلەبی،  سوار عەزیز بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەت ئامادەبوون" چەندیین تەوەرەی دیكە لە نێوان وەزارەت و شاندی میوان تاووتوێ كران وەك: كاڵای كۆپیكراو و لاسایی كراوەی بەرهەمەكان بە گشتی و كۆپی ئۆرجیناڵەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بە تایبەتی، بابەتی هاوردە و هەناردە لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و بە هێزبوونی پەیوەندیە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بە ئەلیكترۆنیكردنی خزمەتگوزاریە بازرگانیەكان و سیستمی یەك پەنجەرەو چەندیین بابەتی دیكەی پەیوەندیدار بە سێكتەری بازرگانی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.