قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ،رونکردنەوەیهكیان سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی رووخاندنی مزگه‌وتێك له‌سنوری قه‌زای كه‌لار بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه ..
به‌داخه‌وه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌واشه‌كارییه‌ك بڵاوكرایه‌وه گوایه له‌سنوری قه‌زای كه‌لار مزگه‌وتێك روخێنراوه، لێره‌وه به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه بۆ رای گشتی بڵاوبكه‌ینه‌وه.
1. راستی بابه‌ته‌كه به‌م شێوه‌یه: له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون و له‌سه‌ر رێگای گوندی سه‌ید خه‌لیل له‌قه‌زای كه‌لار له ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه كه خۆیان مزگه‌وتیان هه‌یه، هاووڵاتیه‌ك له‌ژێر ناوی دروستكردنی شوێنی نوێژ (مصلی) بینایه‌كی به زیاده‌ڕوی دروستكردووه و به ته‌حه‌داوه ره‌زامه‌ندی هیچ كام له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌نه‌گرتووه به‌تایبه‌ت (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان، قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار).
2. ته‌نها له‌ساڵی رابردوودا (12) مزگه‌وت له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان دروستكراوه كه (7) یان له‌سنوری قه‌زای كه‌لاره، لێره‌شه‌وه دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر هاووڵاتی و خێرخوازێك بیه‌وێ مزگه‌وت دروست بكات، ئاسانكاری ته‌واوی بۆ ده‌كرێت و له‌و شوێنه‌ش ئه‌گه‌ر پێویستی به شوێن نوێژ بێت ئاماده‌ین تێچووی بگرینه ئه‌ستۆ.
3. له یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه بۆ چه‌واشه‌كاری قورئانی پیرۆز به‌رز كراوه‌ته‌وه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لابراوه ته‌نها هه‌یكه‌لێكی ته‌واونه‌كراوی چۆڵ بووه و ئه‌و قورئانانهش له شوێنی تره‌وه هێنراونه‌ته ئه‌و شوێنه.
قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گه‌رمیان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.