Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 21:12

هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەرى جەیهان دەستیپێکردەوە

رۆژی سێشەممە بۆرییه‌كه‌ لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە
کوردستان TV
100%

بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان، لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردووەتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی کانوونی دووەمی 2022 رایگه‌یاند: دوای ئەوەی ئێوارەى رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى 18ی کانوونی دووەمی 2022، بۆرى هەناردەکردنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە نێو خاکی تورکیا تەقییەوە و ئەمەش بووە هۆى وەستانێکى کاتى هەناردەکردنەکە بۆ بەندەرى جەیهان.

وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان روونیشكیردۆته‌وه‌ كه‌  بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەی بۆرییەکە بە هۆی شۆرتی کارەبا ڕوویداوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتى هەرێم وردتر لە ڕووداوەکە دەکۆڵێتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌ كه‌  ئەو تەقینەوەیە کاریگەریى لەسەر هەناردەکردنى نەوتى ھەرێمی کوردستان ھەبووە و لە ئێستاشدا ھەناردەکردنی نەوت دەستی پێکردووەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.