هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکەوە كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19 ى 1 ى 2022، له راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه: لە ڕێگای نێوان کەلار باوەنور نزیک گوندی (چاڵەڕەش) ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ( جێب واز) کە بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە وەرگەڕاوە، و لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە پێنج کەسیش بریندار بوون.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی کەلار و باوەنور کراون.
گه‌رمیان.. له ڕووداوێکی هاتووچۆدا 6 که‌س بوونه قوربانی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.