وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دوو پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كهپۆستهكان به‌م شێوه‌یه:
- فاکەڵتی پزیشکی گشتی
- فاکەڵتی پەروەردەی وەرزش.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن، مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنیش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
1) هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2) ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3) خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ئەوكهسهی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ، بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.
راشیدهگهیهنن: دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2022/1/25) ڕۆژى (سێ شەممە) دەبێت.
له‌كۆتاییدا خوێندنی باڵا رایدهگهێنێت، پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژو کرابێت و هەر كه‌سێك ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ لیستى هەموو توێژینەوە بڵاوکراوەکانى لە گۆڤارى زانستى مەحکەم لەگەڵ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.
https://forms.gle/x8gAdP6fc8ZVvE6J8
وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆست لە زانکۆی کۆیە ڕادەگەیەنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.