بلیتی یارییەکانی جامی جیهانیی فیفا 2022 کە قەتەر میوانداری دەکات، ئەمڕۆ دەست بە فرۆشتنی دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فیفاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو هاندەرانەی دەیانەوێت لەناو یاریگادا تەماشای یارییەکانی جامی جیهانیی بکەن کە ئەمساڵ ساز دەکرێت، دەتوانن لە کاتژمێر 1:00ی پاش نیوهڕۆ بەکاتی هەولێر و كاتهكانی دیكهدا، داواکاری پێشکەش بکەن بۆ کڕینی بلیت.
لە پاڵ قەتەردا کە میوانداری جامەکە دەکات، بلیتی یارییەکان لە هەریەک لە ئەڵمانیا، دانمارک، بەڕازیل، فەڕەنسا، بەلجیکا، کرواتیا، ئیسپانیا، سربیا، بەریتانیا، سوید، هۆڵەندا و ئەرجەنتین بە 70 دۆلار دەفرۆشرێت.
هاووڵاتییانی قەتەر کە وڵاتەکەیان میوانداری جامەکە دەکات، دەتوانن بلیت بە 11 دۆلار بکڕن.
داواکاری بۆ یەکەم قۆناغی فرۆشتنی بلیت لە هەشتی شوباتدا کۆتایی دێت.
براوەی تیروپشکی نێوان ئەو هەوادارانەی داوای کڕینی بلیتیان کردووە لە هەشتی ئاداردا رادەگەیەندرێت.
چاوەڕوان دەکرێت فیفا 500 ملیۆن دۆلاری لەڕێگەی فرۆشتنی بلیت و مافی نیشتەجێبوون دەست بکەوێت.
جامی جیهانیی فیفا 2022 لە 21ی تشرینی دووەم-18ی کانوونی یەکەم ساز دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.