رێکخراوى هەنگاو رایگەیاند، لە یەک هەفتەدا 9 کۆڵبەر بەهۆى سەرما و تەقەى هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونەتە قوربانى.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، لەیهك هه‌فته‌دا دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانى (عوسمان محەمەدی و یاسر سەحرایی) لە کاتی کۆڵبەریدا لە كوردستانی ئێران، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
هه‌نگاو راشی ده‌گه‌یه‌نێت: له 14ى ئەم مانگەشدا کەسێکی تر بەناوی (مێهران رەحمانی) کە تەمەنی (24) ساڵ بووە، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی تەقەی هێزەکانی سەرسنووری ئێران گیانی لەدەستداوە و دوو کۆڵبەری تریش لە هەمانکاتدا بە ناوەکانی (ئیبراهیم رەحمانی و هاوڕێ ئەحمەدی) بەسەختی بریندار بوون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سێ کۆڵبەری خەڵکی گوندی باوانی سەر بە شاری ورمێ بە ناوەکانی (بارزان مەیهەنی، ئەسعەد سەیدانیفەرد و بەهلول سەیدانیفەرد) بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە کاتی کۆڵبەریدا لە دۆڵی بناری ورمێ بێسەروشوێن بوون و لەو رۆژەوە کۆڵبەرەکان پەیوەندییان لەگەڵ خێزانەکانیاندا نەماوە و خەڵک دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای کۆڵبەرە ونبووەکان و ڕزگارکردنیان، بەڵام تاکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.