ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و دۆخی کەشوهەوا، سبه‌ی له ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین بڵاویكرده‌وه: دوا بەدوای ڕاوێژکردنمان لەگەڵ دام و دەزگا کەشناسیەکان و بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتی گیانی فەرمانبەران، بڕیارماندا سبەی کەدەکاتە ڕۆژی پێنچ شەممە 20 ى 1 ى 2022 بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکانی سنورەکەمان، جگە لە تیمە خزمەت گوزاریەکان و تیمەکانی پاککردنەوە و هێزە ئەمنیەکان.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما شاره‌كانی هه‌رێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێکی زۆری ناوچەکان بەفر باریوە و لە هەندێک ناوچەش ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروستبووە.
سبه‌ی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌رین پشووی فه‌رمییه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.