وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی لیستەکە مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و سەرۆکایەتی و شوێنەکانی بڵاوکردۆتەوە و بڕیاروایە سبەی پێنجشەممە مووچەکانیان دابەش بکرێت.
لە لیستەکەدا هاتووە "مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە، ڕۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە و خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت".
هاوکات هەر ئەمڕۆ چوارشەممە فارس عیسا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا تایبەت بە ماڵپەڕی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: سبەی پێنجەشەممە 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.