ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به‌هۆی خراپی بارودۆخی كه‌شوهه‌وا سبه‌ی پێنجشه‌م پشووی فه‌رمی له سنووره‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: بەھۆی بارودۆخی کەشوھەوا و پاراستنی گیانی قوتابییان و مامۆستایان، رۆژی پێنجشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2022، دەوامی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕادەگیرێت و پشووی فەرمی دەبێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی شه‌پۆڵێكی سه‌رما و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی زۆر له سه‌نته‌ری شاره‌كان، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هه‌ریه‌ك له ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی سۆران و ڕاپه‌ڕینیش پشوویان ڕاگه‌یاندبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كردووه ئه‌مشه‌و له سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما به‌ته‌واوی نزم ببنه‌وه و به‌فریش ببارێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا به فه‌رمی سبه‌ی پێنجشه‌می نه‌كردۆته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.