کەمێک پێش ئێستا پۆلیسێک لە ماڵەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە و سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پۆلیسەکە بە دەمانچە تەقەی لە خۆی کردووە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسێک لە گەڕەکی عەمل شەعبی شاری کەرکووک لە ماڵەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە.
ڕاشیگەیاند: پۆلیسەکە ناوی (م.ج.)ە بە دەمانچە تەقەی لە خۆی کردووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشی نەھێشتنی تاوانەکانی پۆلیسی کەرکووک دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر خۆکوشتنی پۆلیسەکە، ئەمەش یەکەم حاڵەتی خۆکوشتنە لە ساڵی 2022.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.