Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 20:22

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی بەردێک دوو کەس برینداربوون

کوردستان TV
100%

 

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی بەردێک لە ڕێگەی هەیبەت سوڵتان دوو کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆسخانەی کۆیە کران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ڕێگەی ھەیبەت سوڵتان بەھۆی کەوتنەخوارەوەی بەردێك 2 کەس زامداربوون بەمەبەستی چارەسەرکردنیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کران.

ڕاشیگەیاند: ئەمەش لەکاتێکدایە ھاتووچۆی کۆیە ھۆشداری داوە لە مەترسی بەکارھێنانی ڕێگەی ھەیبەت سوڵتان لە خلیسک و کەوتنە خوارەوەی بەرد، بەڵام شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکان نابن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوا لە شۆفێران دەکات لەپێناو پاراستنی گیانیان و ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە بەکارھێنانی ئەم ڕێگەیە دوور بکەونەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.