وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م پشووى سەرتاسەرى لە دامودەزگا و زانكۆكان ڕاگه‌یاند و له هه‌مانكاتیشدا جه‌ختی كرده‌وه كه فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن بچن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری و لیژنه‌كانی مووچه، مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕایگه‌یاند: بەهۆى هاتنى شەپۆڵێکى دیکەى سەرماوسۆڵە و بەفربارین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان و لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابییان، بە بڕیارى د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سبەى پێنجشەمە ڕێکەوتى (2022/1/20) لەسەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى (حکوومى و تایبەت) لە تەواوى شارەکانى هەرێمى کوردستان پشووى فەرمى دەبێت.
ڕاشیگه‌یاند: سەبارەت بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانیش، بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەى پەیوەندیدار بە دابەشکردنى مووچە لە وەزارەت و زانکۆکان و دامودەزگاکان دەوامى ئاسایى خۆیان دەکەن بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران بەپێى ئەو ئالییەتەى دای دەنێن، بۆ ئەمەش فەرمانبەران دەتوانن بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەکانى دابەشکردنى مووچە بکەن.
جێی باسه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پارێزگای هه‌ولێر پشووی فه‌رمی قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ڕاگه‌یاندبوو، به‌هۆی دابه‌شكردنی پڕۆسه‌ی مووچه‌ش ده‌وامی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تیش ئاسایی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.