یەک بەرمیل نهوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 20-1-2022 له كاتژمێر 8:43 خوولهكی بهیانی، لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا نرخی یەک بەرمیل نهوتی خاوی برێنت گهیشته 88 دۆلار و 46 سەنت .
هاوكات یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 85 دۆلار و 91 سەنت فرۆشرا.
لهماوهی سێ ساڵی رابردوودا یهكهمین جاره نرخی نهوت بگاته ئهو ئاسته .
گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ناتۆ لەگەڵ رووسیا دەربارەی پرسی ئۆکراینا و هەڕەشەکانی ئەمریکا دەربارەی ئەوەی کە ئەگەر رووسیا، ئۆکراینا داگیر بکات، ئامادەن هەموو بژاردەکان تاقی بکەنەوە، نیگەرانییەکانی تایبەت بە کەمبوونەوەی خستنە بازاڕی نەوتی زیادتر کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.