Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 18:25

هاتووچۆی هەولێر بۆ شوفێران: ئه‌م ڕێگایانه‌ به‌کار مه‌هێنن

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر هۆشدارى بە هاوڵاتیان و شۆفێران دەدات و  رایده‌گه‌ێنێت: بەهۆى نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر ڕێگاو بانەکان سەلامەت نین.
  ده‌قی راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر:

 سەرجەم شوَفێران و هاوڵاتیانمان ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەهۆی نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر، ئەو ڕێگایانەی خوارەوە سەلامە نین بۆ بەکارهێنان ، داوایان لێدەکەین کە بەهیچ شێوەیەک بەکاریان نەهێنن ، تەنانەت بۆ حالەتی تەنگاویش.

ڕێگایەکان

1/ڕێگای هەولێر_ شەقڵاوە

2/ڕێگای هەولیر _کۆیە بەتایبەتی لەبەردەباز تاکو کۆیە

3/ڕێگای شەقڵاوە_ هیران

4/ڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین و کەپکی گەرۆتە

5/ڕێگای زینەتیر_ بالیسان_ ڕانیە

6/ڕێگای کۆیە_ هەیبەسولتان 7/ڕێگای کۆیە_ا کلکە سماقە

ب هاتووچۆی هەولێر 2022/1/20

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.