له قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا، كاتژمێر9ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئێلچی.
یانه‌ی ريال مه‌درید بۆ ئه‌م یاریه له تواناكانی ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانانی بێ به‌ش ده‌بێت، به‌پێی لیستی یاریزانانی بانگهێشت كرا‌و بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئێلچی ناوی هه‌ریه‌ك له كۆرتوای گۆلپارێز و كه‌ریم بێنزیما و ماركۆ ئه‌سینسۆ و میلیتاو كارڤه‌خال نه‌هاتووه، ئه‌ویش به‌هۆكاری جیا وه‌ك پێكان و ماندوبوون و راگیران.
هه‌ر به‌پێی لیسته‌كه‌ی پێكهاته‌ی گشتی یانه‌ی ریال َ مه‌درید بۆ یه‌كه‌مجاره له دوای نزیكه‌ی پێنج مانگ ناوی گاریس بێلی وێڵزی هاتووه كه له مانگی ئابی ڕابردووه‌وه به‌هۆی پێكان له یاریگاكان دابراوه.
له جامی شای ئیسپانیا ئه‌مشه‌و ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته میوانی ئیڵچی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.