له قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌چێته یاریگای سان مامیس بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو، یاریه‌كه كاتژمێر 11:30ی خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رابه‌رایه‌تی چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌ر دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانی بۆ ئه‌م یاریه سازكرد، چاڤی ڕایگه‌یاند، یاده‌وه‌ری زۆر خۆشم له یاریگای سان مامیس هه‌یه، بۆیه هه‌ر كاتێك گه‌شتی ئه‌و یاریگایه ده‌كه‌م هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا یاریزانم.
چاڤی گوتیشی زۆر به جوانی مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ كردووم و په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌و به‌شێكی زۆری یاریزانانی پێشووی بیلباو هه‌یه، به‌گشتی یاریزانانی هه‌رێمی باسك تایبه‌تمه‌ندی زۆر باشیان هه‌یه كه شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه‌وه.
جێگای باسه چاڤی بۆ یه‌كه‌مجاره وه‌ك ڕاهێنه‌ر ده‌چێته یاریگای سان مامیسی تایبه‌ت به یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو.
له جامی شای ئیسپانیا ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی بیلباو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.