ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20-1-2022 ته‌رمی شێخ شامۆ شێخ نه‌عمۆ له توركیاوه گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ته‌رمی شێخ شامۆ، كه‌سایه‌تیی دیاری ئێزدییه‌كان و راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئێزدییه‌كان، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر پێشوازی له ته‌رمی شێخ شامۆ شێخ نه‌عمۆ ، كه‌سایه‌تیی دیاری ئێزدییه‌كان و راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئێزدییه‌كان كرا .
دواترمه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه تاجه گوڵینه-یان له‌سه‌ر ته‌رمی شێخ شامۆ دانا.
رۆژی 18ئه‌م مانگه شێخ شامۆ، له توركیا به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ست دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.