Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 18:25

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی: پشووی فه‌رمییه‌ و لەماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

کوردستان TV
100%


لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێىت: بەهۆی زۆر بوونی بەفربارین ئەگەرەكانی رووداوی هاتووچۆ زیاترەو  ئەمڕۆ كراوە بە پشووی رەسمی و لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە ماڵەكانتاندا بمێننەوە و مەیەنە دەرەوە. 

ده‌قی ئاگاداری لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان:
-لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی جەخت دەكاتەوە كە بەهۆی زۆر بوونی بەفربارین ئەگەرەكانی رووداوی هاتووچۆ زیاترە .
- سەبارەت بە دەوام كردن ئەمڕۆ كراوە بە پشووی فەرمی، لەبەرئەوە لە بەر سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە ماڵەكانتاندا بمێننەوە و مەیەنە دەرەوە.  
- ‎تیمەكانی شارەوانی و ڕێگاوبان لە ئێستادا لە ئەركدان بۆ پاككردنەوەی شەقامەكان بەڵام بەهۆی زۆری بەفرەكەوە مەترسی زۆر بۆ مانۆڕی شۆفێریكردن دروست بووە لە سەنتەری شار و دەرەوەی شار. 
- وەك راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی تكاو داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێك لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوەو شۆفێری نەكەن وە هیچ ڕێگایەك سەلامەت نییە تكا دەكەین با تووشی ڕووداو و كارەساتی هاتووچۆیی نەبن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.