بەپێی بڕیارەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی بەفر و سەرما كارەبای پێوەری زیرەك بۆ 30 ئەمپێر كەمكرایەوە.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: ئهمڕۆ پێنجشهممه 20 ى 1 ى 2022 ، كەمال محەممەد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی كارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا كرد، كە بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر كارەبا بۆ 7000 مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانیش 3500 مێگاواتە.
راشیدهگهیهنن: لە كۆبوونەوەكەدا لە پێناو زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا و كەمكردنەوەی پچڕانی كارەبا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- ڕاگرتن و كەمكردنەوەی كارەبای كۆمپانیا گەورەكانی كوردستان و پێدانی بە هاووڵاتییان.
- سنوورداركردنی پێوەری زیرەكی سنگل فەیز بۆ 30 ئەمپێر و سێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.