Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 17:21

هاتووچۆی هەولێر: تونێلی تەواونەکراوی (ماوەران) داخرا ‌

کوردستان TV
100%


 هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەلایەن بەشی هاتووچۆی شه‌قڵاوە، لەبەرمەترسی داڕمانی دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی ماوەران بەتەواوی ڕێگاکە داخرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی 1ی 2022، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: لەبەرمەترسی داڕمانی دەروازەی تونێلی تەواونەکراوی (ماوەران)،ئەمڕۆ لەلایەن بەشی هاتووچۆی شه‌قڵاوە بەتەواوی ڕێگایەکە داخرا لە هەردوو دیوی میراوە و کۆڕێ.
 هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت: شۆفێران بۆ هاتووچۆ دەتوانن ڕێگای کۆنی شەقڵاوە بەکار بێنن بۆ چوون و هاتن.
هاوکات  هه‌ر ئه‌مڕۆ،  لە ئاگادارییەکدا ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بەهۆى نالەباری کەش وهەواو دابارینی بەفر ڕێگاو بانەکان سەلامەت نین ،  ئەگەر بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت له‌ ماڵه‌كانیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.