Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 17:21

یازده‌ بەڕێوەبەرى نوێى شارەوانییەکان دەست بەکاربوون

کوردستان TV
100%

لەچوارچێوەى گۆڕانکارییەکان بەمەبەستى گەیاندن و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریى و باشتر بەڕێوەچوونى کاروبارى هاوڵاتییان، 11 بەڕێوەبەرى نوێى شارەوانییەکان دەست بەکاربوون، نیوەڕۆى ئەمڕۆش پێنجشەممە 2022.1.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا، لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵیان وێڕاى پیرۆزبایی بەبۆنەى دەست بەکاربوونیان هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و چەند ڕێنمایی و ڕێنوێنیەکى پێشکەشکردن.
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیی شارەوانییەکان و یاریدەرى پارێزگار ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەولەویەتى کارى ئێوە لە دام و دەزگایەکى خزمەتگوزارى بەشێوەیەکى گشتیى خزمەتکردنى هاوڵاتییانە بەیەکسانى، بۆیە دەبێت لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەدابن و لەبەرامبەر ئەو ئەرکەى پێتان سپێردراوە هەرچی لەتوانادا هەیە ئەنجامیبدەن بۆ ڕێزگرتن لە هاوڵاتییان و ڕایککردنى مامەڵەکانیان و کەمکردنەوەى ڕۆتین لەبەڕێوەبەرایەتیەکانتان.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: ئێوە بەشێکى گرنگن لەناو و ناوبانگى حکومەت، بۆیە دەبێت هەر یەکێک لە ئێوە بە هەماهەنگى و هاوکارى یەکتر و وەک یەک تیم و گروپ کارەکانتان لە چوارچێوەى یاسا بەرکارەکان جێبەجێ بکەن و ڕێگرى بکەن لە زێدەڕۆیی و سەرپێچیەکان و چاوپۆشى لەهیچ کەس و لایەنێک نەکەن کە بیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر ئەرز و موڵکى حکومەت و بەو پەڕى بەرپرسیاریەتى و شەفافیەت و پاکییەوە مامەڵە لەگەڵ کاروبارەکانتان بکەن، ئەوەى لەسەر ئێوە پێویستە ئەوەیە بەیەکسانى و بەو پەڕى ڕێزەوە لە ڕایکردنى مامەڵە و کاروبارەى هاوڵاتییان ئاسانکارییان پێشکەش بکەن و ڕۆتین کەمبکەنەوە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.