Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 16:20

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سێ یه‌که‌مه‌کانی ساڵى خوێندنى 2016-2017 داده‌مه‌زرێنێ

کوردستان TV
100%

فەرمانگەى میدیا و زانیارى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20 کانوونی دووەم 2022  بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵى خوێندنى ٢٠١٦ ـ ٢٠١٧ بە شێوەى هەمیشەیی دەرچوێنرا.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ بە پێى بڕیارى ژمارە ١٢٣ى ئەنجومەنى وەزیران کە لە ڕێکەوتى ١ی کانوونی یەکەمى ٢٠٢١ دەرچووە, مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بە شێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ دەرچووەکان کە ژمارەیان ١٦٨٥ کەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەزارەتەکانى دیکە دابەش دەکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.