Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 16:18

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى پاکستان کرد

کوردستان TV
100%

 

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ پێشوازى له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى باڵيۆزى پاكستان له‌ عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پاكستان به‌تايبه‌تى له‌ بوارى بازرگانى، په‌روه‌رده‌يى و زانكۆييدا، ده‌رفه‌تى كار و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى پاكستانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ڕه‌وه‌ند و ده‌ستى كارى پاكستانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ زۆر بوارى جيادا كار ده‌كه‌ن، تاوتوێ كران.

باڵيۆزى پاكستان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و بوارێكى باشى هاوكارى و چالاكيى بازرگانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نيازى وڵاته‌كه‌ى به‌ كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌يه‌ك له‌ هه‌ولێر نيشان دا و باسى له‌ ده‌رفه‌تى هه‌بوونى گه‌شتيى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانى له‌نێوان پاكستان و هه‌رێمى كوردستاندا كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانيى پاكستانى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.