سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر ئاشكرای كرد، ئهمڕۆ پێنجشهم گۆڕانکاری لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ کران.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوی كردهوه: بە بڕیاری ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گۆڕانکاری لە بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستی پێ کرد.
لەنێو گۆڕانکارییەکاندا ڕێز و سوپاس بەخشرا بەو بەڕێوەبەرانەی کە بەخشینیان بۆ کراوە، سوپاس و پێزانینی تایبەتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە ئەندازیار (شاکر محهمهدئهمین ) درا کە لە ڕابردوودا زۆر سەرکەوتووانە کارەکانی جێبەجێ کردووە، ههروهها ڕێز و سوپاس بە هەردوو ئەندازیار (فەرمان خەلیل) و ئەندازیار (شۆڕش علی) بەخشرا، هاوکات بەشێکیشیان لە بەڕێوەبەرایەتییەک دەگوازرێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکە.
ڕاشیگهیاند: گۆڕانکارییەکان گۆڕانکارییەکی ئاسایین لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و دوورە لە سزادانی هیچ کەسێک.
بەپێی ئەو بڕیارەی کە دەرچووە گۆڕانکارییەکان لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەمشێوەی خوارهوه دەبێت:-
- دانانی بەڕێوەبەری شارەوانی یەک ئەندازیار (تریفە نەجات) وەک بەڕێوەبەری شارەوانی یەک بە وەکالەت.
- گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی دوو له (ئەندازیار شاکر محهمهدئهمین) بووە ئەندازیار (ئارام ڕەسول) وەک بەڕێوەبەری شارەوانی دوو بە وەکالەت.
- گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی سێ لە ئەندازیار (تارا عهبدولغهنی) بووە ئەندازیار (محهمهد یووسف) وەک بەڕێوەبەری شارەوانی سێ بە وەکالەت .
- گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج لە ئەندازیار (عهبدوڵا شهمسهدین) بووە ئەندازیار (تارا عهبدولغهنی) وەک بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج.
- گۆڕینی بەڕێوەبەری شارەوانی شەش لە ئەندازیار (شۆڕش علی) بووە ئەندازیار (عهبدوڵا شهمسهدین) وەک بەڕێوەبەری شارەوانی شەش.
- گۆڕینی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە ئەندازیار ( فەرمان خەلیل) بووە ئەندازیار (ژیار جلال) وەک بەڕێوەری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بە وەکالەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.