ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له پارێزگای حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه له نزیك گرتووخانه‌یه‌كی زیندانییانی داعش ڕووی دا و دواتریش تیرۆریستان هێرشیان كرده سه‌ر گرتووخانه‌كه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بڵاویان كرده‌وه: ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه له نزیك گرتووخانه‌ی سناعه له پارێزگای حه‌سه‌كه.
ڕاشیانگه‌یاند: دوای ته‌قینه‌وه‌كه، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر گرتووخانه‌كه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئازادكردنی گیراوه‌كانیان، به‌هۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان تیرۆریستان و پاسه‌وانانی گرتووخانه‌كه دروست بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌هۆی هێرشه‌كه چه‌ند زیندانییه‌ك توانیویانه ڕابكه‌ن و ئێستا سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه سه‌ر گرتووخانه‌كه گیراون و هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان به‌رده‌وامه.
جێی باسه گرتووخانه‌ی سناعه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌كان له ڕۆژئاوای كوردستان و تایبه‌ته به زیندانییانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له پارێزگای حه‌سه‌كه كه هه‌زاران تیرۆریستی داعشی تێدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.