Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 16:18

باڵندە و ئاژەڵ لە گوندەکان نزیکبوونەتەوە..ئاگاداربن ڕاوکردنیان سزایەکی توندی لەسەرە

کوردستان TV
100%

 

بەهۆی کەوتنی بەفرێکی زۆر باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراک لە ماڵان و ئاوەدانی نزیک دەبنەوە و ئاگاداربن سزایەکی توند دیاری کراوە بۆ هەر کەسێک ڕاویان بکات.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیدەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: بەهۆی کەوتنی  بەفرێکی زۆر باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراک لە ماڵان و ئاوەدانی نزیک دەبنەوە، ئەرکێکی مرۆڤایەتی گەورەیە خۆراکیان پێ بدەن و مەیانکوژن، چونکە سروشت بەوانەوە جوانە.

هاوکات ڕاشیگەیاند: هەرکەسێ ڕاو بکات دەدرێتە دادگا و میلۆنێک تا 6 ملیۆن سزا دەدرێت.

پۆلیسی دارستان جەختیشی کردەوە مەفرەزەکانمان بەردەوام دەگەڕێن بەدوای ئەو کەسانەی ئاژەڵ و باڵندە ڕاو دەکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.