به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له پارێزگای دیاله هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای عێراق و 11 سه‌ربازی عێراقییان كوشتووه كه پله‌ی یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای دیاله ئاشكرایان كرد: له گوندی كه‌لیعه له باكوری شارۆچكه‌ی عوزێم له پارێزگای دیاله چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریستانی داعش كه ژماره‌یان زیاتر له 10 چه‌كدار بووه هێرشیان كردۆته سه‌ر باره‌گایه‌كی تیپی یه‌كی سوپای عێراق و به چه‌كی مامناوه‌ند و قه‌ناس 11 سه‌ربازی عێراقیان كوشتووه كه پله‌ی یه‌كیكیان ئه‌فسه‌ره.
دوای هێرشه‌كه‌ش باری له‌ناكاوی توند له سنووری شارۆچكه‌ی عوزیم ڕاگه‌یه‌نراوه و هێزه‌كانی سوپای عێراق به ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێ كراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌كداره تیرۆریسته‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.