به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رزترین ئاستی تۆمار كردبوو له ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردوودا.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كان 2.46 دۆلار دابه‌زی كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 2.8%ی نرخه‌كه‌ی و ئێستا به 85.92 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خامی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له دابه‌زین كرد و 2.61 دۆلار دابه‌زی كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 3.1% و ئێستا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 82.94 دۆلار ده‌فرۆشرێ.
سه‌ره‌ڕای زۆربوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له جیهان، به‌ڵام تا ئێستاش شاره‌زایانی بواری نه‌وت پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبێته‌وه بۆ سه‌رووی 90 دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.