ئامێرێكی بلدۆزه‌ر له كاتی ڕاماڵینی به‌فر له شاره‌دێی به‌مۆ له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌وێته ته‌لانێكه‌وه و به‌هۆیه‌وه شوفێره‌كه ده‌كه‌وێته ژێرییه‌وه و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاره‌دێی به‌مۆ سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئامێرێكی پاككردنه‌وه‌ی به‌فر له جۆری بلدۆزه‌ر له كاتی ڕاماڵینی به‌فر و شه‌خته له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌وێته ته‌لانێك و وه‌رده‌گه‌ڕێ.
ڕاشیگه‌یاند: شوفێری بلدۆزه‌ره‌كه به‌ناوی (محه‌مه‌د فایه‌ق) ده‌كه‌وێته ژێر ئامێره‌كه‌ی و به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شوفێره‌كه به خۆبه‌خشی كاری خاوێنكردنه‌وه و ڕاماڵینی شه‌قامه‌كانی كردووه و ئه‌مڕۆش تووشی ئه‌م ڕووداوه نه‌خوازراوه بووه.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه به‌فربارینه‌ی كه چه‌ند ڕۆژێكه شار و به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، زۆرێك له شه‌قام و ڕێگاكان به‌هۆی به‌فر و شه‌خته‌وه هاتوچۆكردن تیایاندا سه‌ختبووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمه‌كانی شاره‌وانی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و زۆرێكی له هاووڵاتییان به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه و ڕاماڵینی به‌فر له شه‌قامه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڕێگا و ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆ تێیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.