فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان به‌ڵێنی دا تۆڵه‌ی كوژرانی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ی بكاته‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له پارێزگای دیاله به ده‌ستی تیرۆریستانی داعش هاتنه كوشتن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقیدا هاتووه: به‌م نزیكانه وه‌ڵامێكی جه‌رگبڕ و دادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ده‌ینه‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشیان كرده سه‌ر سوپای عێراق و ئه‌و كوشتارگهیهیان ئه‌نجام دا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌نێوان هه‌ردوو گوندی تالیعه و ئوم كه‌ڕامی له باكووری شارۆچكه‌ی عوزێم له پارێزگای دیاله چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریستانی داعش كه ژماره‌یان زیاتر له 10 چه‌كدار بووه، هێرشیان كردبووە سه‌ر باره‌گایه‌كی تیپی یه‌كی سوپای عێراق و به چه‌كی مامناوه‌ند و قه‌ناس، لە ئەنجامدا 11 سه‌ربازی عێراقی بوونە قوربانی كه پله‌ی یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ر بووه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌مه توند‌وتیژترین هێرشی تیرۆریستانی داعش بووه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.