سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مەلا هادی كاڕەش دەکات.
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا هاتووە "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی دێرین (مەلا هادی كاڕەش)ـمان بیست".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی دێرین (مەلا هادی كاڕەش)ـمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مەلا هادی كاڕەش ڕادەگەیێنم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
21ـی كانوونی دووەمی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.