Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 15:24

شاخەوان عەبدوڵڵا: تیرۆر بەهەموو شێوەکانی ناتوانێ ڕێگربێت لەبەردەم ئامانج و هەنگاوەکانمان

کوردستان TV
100%

 

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئەو هێرشەی بۆ سەر نووسینگەکەی ڕایگەیاند، تیرۆر بەهەموو شێوەکانی ناتوانێ ڕێگربێت لەبەردەم ئامانج و هەنگاوەکانمان.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە بڵاوکراوەیەکدا چەند وێنەیەکی داناوە و نووسیویەتی "وێنەکان چەند کاتژمێرێک پێش ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر نووسینگەکەمان گیراوە کە تێیدا بەڵێن بە خەڵکی شارەکەم و بە سەرجەم پێکهاتەکانی دەدەین لە ئاست ئەو متمانەیە بین و بەدواداچوون و بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانیان بکەین و ڕووبەڕووی گەندەڵکار و ستەمکار ببینەوە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "ئەو کارە تیرۆریستییە هەر کەس و لایەنێک ئەنجامی دابێت جیا لەوەی بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن، ناشتوانن ڕێگربن لەبەردەم هەنگاوەکانمان بۆ چاکسازی و جێبەجێکردنی ئەو ئامانجانەی لە پێناویدا خۆمان کاندید کرد، لەگەڵ دۆستەکانمان لە پەرلەمانی عێراق هەوڵی چەسپاندنی یاسا و جێبەجێکردنی دەستوور دەدەین و ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەپارێزین، بەڵێنیش دەدەین بەردەوام لە نزیکەوە لەگەڵتانبین بۆ ئەوەی لە کێشە و گرفتەکانتان بگەین و هەنگاو بۆ چارەسەرکردنیان بنێین".

هەروەها سوپاس و پێزانینی بەرپرسان و کەسایەتییەکان خستەڕوو و نووسیویەتی "جێگەی خۆیەتی سوپاس و پێزانینی خۆم دەربڕم بۆ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستانی و عێراقی و کەسایەتی دەوڵەت و حکوومەت و وەزیر و پەرلەمانتار و کەسایەتی و دڵسۆزانی گەلەکەمان و خەڵکی شارەکەم بۆ پەیوەندی و بەسەرکردنەوە و هاوهەڵویستیان، لە خودای گەورە داواکارم هەموو لایەک پارێزراو بکات بۆ چاکە و خزمەتی زیاتر".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.